یاریگا

راهێنەرێکی مۆندیالی خانمان لەژێر لێکۆڵینەوەی دەستدرێژی سێكسی دایە بۆ سەر یاریزانێکی

یەکێتی تۆپی پێی جیهان پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەی خێرای کردووەتەوە دژی بروس مواپێی راهێنەری هەڵبژاردەی زامبیای خانمان.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیان، لە کاتی مەشقەکاندا راهێنەرەکە بینراوە کە دەستی بۆ شوێنی هەستیاری یاریزانێکی بردووە لە رۆژی هەینی رابردوو، دوای وەرگرتنی ووتەی گەواهیدەرەکان ئەمڕۆ فیفا بەفەرمی لێکۆڵینەوەی لەو باسە دەست پێکردووە

 

فیفا هەر تۆمەتێکی بەدرەوشتی زۆر بە توندی وەردەگرێت و پڕۆسەیەکی زۆر روونی هەیە بۆ ئەو بابەتانە. دەتوانین ئەوە پشتراست بکەینەوە کە سکاڵامان پێگەیشتووە لە رووداوێک کە لە کامپی هەڵبژاردەی خانمانی زامبیا روویداوە.

زامبیا لە پلەی سێهەمی کۆمەڵەکەی هات دوای دۆڕان بە ژاپۆن و ئیسپانیا و بردنەوە لە کۆستاریکا بەوەش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button