ئینگلتەرا

یانەیەکی دیکە هەوڵی ئامانجەکەی چێلسی دەدات

یاریگا

یانەی چێلسی ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی کایسیدۆ یاریزانی برایتۆن دەدات.

ئەندی تایلۆر لە ڕۆژنامەی ئەتلەتیک دەڵێت، بلوز ڕکابەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی مۆیسس کایسیدۆ هاتووە. تیپێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ئۆفەرێکی زیاتر لە دوایین ئۆفەری چێلسی 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یاریزانە ناوەراستەکەی برایتۆن پێشکەش کردووە.

برایتۆن بەهای یاریزانە ناوەڕاستەکەی لەگەڵ دێکلان ڕایس بەراورد کردووە، داواکارییەکەی 100 ملیۆن پاوەند کەمتر نییە، بۆیە ئۆفەرەکەی یانەی دووەمیشی ڕەتکردووەتەوە.

بە گوێرەی دوایین زانیاریەکان ئەگەر چێلسی سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکە، ئەو کاتە هەوڵ بۆ ئامانجەکانی دیکەی دەدات.

لە ئێستادا ڕۆمیۆ لاڤیا کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی لیڤەرپوول لە لیستی بژاردەکانی چێلسیە و دەیانەوێت ئەوەیان بگوازنەوە.

لاڤیا ماوەیەکە لەلایەن لیڤەرپوولیش هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدرێت، بەڵام ئەو دوو یانەیەش لەسەر ئۆفەرەکەیان یەک نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button