گرنگترینمۆندیال

ئارجێنتینا و ئیتاڵیا ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد

یاریگا

هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی ئارجێنتینا و ئیتاڵیا لە گەیشتن بە قۆناغی 16ـی مۆندیالی 2023 بێ هیوا بوون و ماڵئاواییان لە پاڵەوانتیەکە کرد.

لە کۆمەڵەی حەوتەمی مۆندیالی 2023 خانمان کە لە ئوستوڕالیا و نیوزلەندا بەڕێوەدەچێت، سەرەتا هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رووبەرووی سوید بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاند و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.

خانمانی تانگۆ بە بردنەوە گەیشتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر دەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا یارییەکەیان دۆڕاند و بە کۆکردنەوەی تەنها یەک خاڵ، پلەی چوارەمی کۆمەڵەی حەوتەمیان بەدەست هێنا.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیاش کە پێویستیان بە تەنها یەک خاڵ هەبوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16، رووبەڕووی خانمانی ئەفریقای باشوور بونەوە، بەڵام بە ئەنجامی 2-3 دۆڕان و ئەوانیش بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێنا و ماڵئاواییان لە مۆندیال کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button