قاوەی یاریگاگرنگترین

دێمبێلی هەموو شتێکی یەکلایی کردووەتەوە و سیلڤا دڵی بۆ پاڵەوانی لالیگا لێدەدات

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

تۆتنهام ئۆفەرەکە 85 ملیۆن پاوەندییەکەی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی هاری کەین رەتکردەوە، سپێرز داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات – ئیدیپێندێنت

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دڵی بۆ بارسێلۆنا لێدەدات، بەڵام پاڵەوانی لالیگا تاوەکو ئێستا بە هۆی کێشەی داراییەوە ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت – سپۆرت

عوسمان دێمبێلی بە دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنای راگەیاندووە، دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە ریزەکانی بارسا جێبهێڵێت – یاریگا

ئاارسیناڵ و برێنتفۆرد لەسەر گواستنەوەی دەیڤد رایا رێککەوتن، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند، دەبێتە ئارسیناڵی – ئیڤینینگ ستاندارد

مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر گواستنەوەی جێرێمی دۆکو، یاریزانی رێن – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی هەریەکە لە تایلەر ئادامس، یاریزانی لیدز یونایتد و ئێدسۆن ئالڤارێز، یاریزانی ئەیاکسی خستە سەر لیستی گواستنەوەکانی ئەم مێرکاتۆیە – تایمز

لیڤەرپوول دەیەوێت ئاندرێ، یاریسازی فلومینێزیی بەرازیلی بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمەش دوای ئەوەی ساوسامتن دووەم ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ گوستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

نۆتینگهام فۆرێست ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بۆ برێنان جۆنسن بگرێت. یانەکانی برێنتفۆرد، ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام گرنگیان بە ئەستێرە ویڵزییەکە داوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کارلۆس بۆرگێس، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی، نزیکە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیاکسەوە بکات – ئاتلێتیک

گاڵاتەسەڕای هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تانگای ئێندۆمبێلێ، یاریزانی تۆتنهام دەستپێکردووە و رەنگە بە بڕی 11 ملیۆن پاوەند، گواستنەوەکە بکرێت – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button