ئیتاڵیا

وادەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیبالا کۆتایی هات

یاریگا

لە گرێبەستەکەی پاولۆ دیبالا لەگەڵ یانەی ڕۆما، بڕگەیەک هەیە ئەگەر ئەو یاریزانە بیەوێت دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام ئەمڕۆ کاتی چالاککردنی ئەم بڕگەیە کۆتایی هات.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیبالا بۆ یانەکانی وڵاتەکەیان 22 ملیۆن یۆرۆ و بۆ یانەکانی دەرەوەی وڵاتەکەیان 12 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام لەمڕۆوە ئەو بڕگەیە چاڵاک ناکرێت و وادەکەی کۆتایی هات.

لە بڕگەی هەر یاریزانێک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست هەبێت، ئەو یاریزانە تاوەکو 31ـی تەمموز بۆی هەیە ئەو بڕگەیە چاڵاک بکات، لە دوای ئەم رێکەوتە هیچ یانەیەک ناتوانێت بە چاڵاککردنی ئەو بڕگەیە یاریزانەکە بگوازێتەوە.

بەم شێوەیە لەمڕۆ بە دواوە هەر تیپێک بیەوێت ئەو پاولۆ دیبالا یاریزانی ئارجێنتینایی بگوازێتەوە ریزەکانی، دەبێت دانوستان لەگەڵ ڕۆما بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button