ئیسپانیا

تێر شتیگن: بردنەوەی کلاسیکۆ هەستێکی خۆشمان پێدەبەخشێت

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێرشتیگن، کاپتنی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت، بردنەوەکەیان بەرامبەر یانەی ریال مەدرید هەستێکی خۆشیان پێدەبەخشێت.

شەوی رابردوو، بارسێلۆنا لە یارییەکی دۆستانەدا لە کەمپی پێش وەرز لە ئەمریکا رووبەڕووی ریال مەدرید بووەوە و بە ئەنجامی 0-3 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

خوێندکارەکانی چاڤی بە سەرکەوتنێکی شیرین بەرامبەر رکابەرە کۆنەکە نیشانیان دا کە بۆ وەرزی داهاتوو رکابەرێکی بەهێز دەبن و پێویستە هاندەرانیش چاوەڕێی رکابەرییەکی سەرنجڕاکێش بن.

تێرشتیگن کە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا، دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

زۆرترین شت کە بەدوایدا دەگەڕێین ئەوەیە کە لە باشترین ئاست بین. پێم وایە ئەمڕۆ باش بووم. من سوپاسگوزارم بۆ ئەم خەڵاتە، بەڵام ئێمە لە پێش وەرزداین و گرنگە بەم شێوەیە لە وەرزەکەدا بەردەوام بین.

ئەم بردنەوەیە وایکرد هەستێکی خۆشمان هەبێت. چەند رۆژێک لەمەوبەر کاریگەری بارودۆخی نەخۆشیمان لەسەر بوو، بەڵام لە یارییەکەی ئەمشەودا توانای خۆمان سەلماند. لە پێش وەرزدا دەتوانیت زۆر شت فێر بیت. ئەمڕۆ زۆر باشتر رکابەریمان کرد.

لەم یارییەدا کاپتنی بارسا هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە عوسمان دێمبلی وەڵامی دایەوە:

لەراستیدا پێم خۆشە بمێنێتەوە. پێم وایە یارییەکانمان رێک ئەوەیە کە ئەو پێویستی پێیەتی. هیوادارم لە بارسا بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button