ئینگلتەرا

راسمۆس هۆیلۆند بۆ مانچێستەر یونایتد

یاریگا

راسمۆس هۆیلۆند هێرشبەری دانیمارکی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە دانیمارکیەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە دەکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە هەفتەی رابردوو مانچێستەر یونایتد لەگەڵ گۆڵکارە لاوەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز گەیشتووەتە رێکەوتن.

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە رێکارە یاساییەکان بهێندرێت و دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکە، هۆیلۆند پەیوەندی بە مان یو دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button