ئیسپانیاگرنگترین

دەیڤد سیلڤا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

دەیڤد سیلڤا ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەیەکجاری وازهێنانی راگەیاند.

سیلڤا ی ٣٧ ساڵ لە ٢٠٢٠ لەدوای 10 ساڵ یاریکردن بۆ مان سیتی گەڕایەوە وڵاتەکە و پەیوەندی بە ریاڵ سۆسیدادەوە کرد بەڵام هاوینی ئەمساڵ تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ هات و سەرەنجام ئەمڕۆ رایگەیاند بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

سیلڤا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا  وتی “ئەمڕۆ رۆژێکی خەمناکە بۆ من, کاتی ئەوەیە ماڵئاوایی لەوە بکەم کە هەموو ژیانم بۆ تەرخان کردبوو. کاتی ماڵئاواییە لە هاوتیمەکانم کە وەکو خێزانم بوون، لە هاندەران کە هەمیشە پاڵپشتم بوون”.

 

 

سیلڤا دەرچووی ئەکادیمیای ڤالێنسیا و لە 2004دا یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی ئەو یانەیە ئەنجامدا، بە خواستن یاری بۆ ئێیبار و سەڵتیک کردووە لە دوو وەرزی سەرەتای یاری کردنیدا، پاش 119 یاری بۆ ڤالێنسیا پەیوەندی بە مان سیتییەوە کرد. ناوبراو خاوەنی 118 یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

جامی جیهانی و دوو یۆرۆی لەگەڵ ئیسپانیا بردووەتەوە، هەروەها لەگەڵ یانەکان خاوەنی چوار ناسناوی پریمەرلیگ، دوو جامی ئینگلتەرا و  دوو جامی شای ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button