ئینگلتەرا

لیڤەرپوول دەستبەرداری ناوەڕاستکارێکی دیکەی دەبێت

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا دەستبەرداری جۆردان هێندەرسۆن ناوەڕاستکاری یانەکەی بوو، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەکە دەستبەرداری فابینهۆی بەڕازیلیش بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، رێدز چاوەڕێ بەڵگەنامە فەرمیەکان دەکات لەلایەن یانەی ئیتیحادی سعودی بۆ ئەوەی یاریزانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیە بکات و دواتر گلۆپی کەسکیان بۆ هەڵ بکات.

رێکەوتنی نێوان یاریزانەکە و یانەی ئیتیحادی سعودی کراوە و تەنها ماوە هەردوولا لەسەر تێچووی گواستنەوەکە رێکبکەون.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە لیڤەرپوول چاوەڕێ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی فابینهۆ دەکات و دواتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا ناوەڕاستکاری یانەی ساوسامبتن دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button