ئه‌ڵمانیا

سێبەری رەشی شێرپەنجە بەسەر خولی ئەڵمانیا؛ ستیفان لاینەر قوربانی داهاتووە

یاریگا

لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییە ژمارەیەک یاریزانی خولی ئەڵمانی، لەوانە سباستیان هالەر، مارکۆ ڕیختەر، تیمۆ باومگارتل و مارکۆ ڕۆس، تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بونە و یاریزانێکی دیکەی خولەکەش تووشی ئەم نەخۆشیە کوشندەیە بووە.

یانەی بروسیا مۆنشنگلادباخ لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ستیفان لاینەر یاریزانی یانەکەیان تووشی شێرپەنجەی گرێ لیمفاوییەکان بووە و بۆ چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بەڵام دوای پشکنینەکان و بەپێی بۆچوونی پزیشکەکان، بەو پێیەی ئەم نەخۆشییە زۆر زوو و لە کاتی خۆیدا دەستنیشان کراوە، دەتوانرێت بە دەرمان چارەسەر بکرێت. ڕۆلاند فیرکوس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی مونشن گلادباخ ڕایگەیاند؛

ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی باشترین چارەسەر بەدەست بهێنین. هیوای هێز و ئومێدێکی زۆر بۆ بەڕێزیان و خانەوادەکەی دەخوازین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە

ستیفان لاینەر لە ساڵی 2019ـەوە یاری بۆ گلادباخ دەکات و زیاتر لە 100 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامداوە. هەروەها لە ساڵی 2017ـەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەمسا کراوە و تا ئێستا 37 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button