ئه‌وروپا

پاریس و مان یونایتد کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی هۆیلۆند دەکەن

یاریگا

راسموس هۆیلۆند، هێرشبەری یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە فەرەنسیەکە ماوەیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ئاتالانتا دەستپێکردووە و ئامادەن بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەکەی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە دەشڵێت ئەستەمە شازادەکان گرەوەکە لە مانچێستەر یونایتد ببەنەوە، چونکەوە ئۆفەرەکەی ئەوان بۆ هۆیلۆند 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئەوان نزیکترن لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.

لەلایەکی دیکەوە رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە بەرپرسانی یانەی ئاتالانتا سورن لەسەر داواکارییەکەیان و ئامادەنین کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردای راسموس هۆیلۆند یاریزانی یانەکەیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button