ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: زابیستەر پەیوەندی بە دۆرتمۆند کرد

یاریگا

مارسێل زابیتسەر هێرشبەری نەمسایی بە شێوەیەکی فەرمی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بورووسیا دۆرتمۆندەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ بایرن میونشن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە نەمساییەکەی ئەو یانەیە گەیشتنە رێکەوتن.

زابیتسەر بۆ ماوەی چوار وەرز واتە تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 بەرامبەر 19 ملیۆن یۆرۆ بە پاداشتەوە پەیوەندی بە زەردەواڵەکان کرد و لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 20 لەبەر دەکات.

مارسێل زابیستەر شوباتی 2023 بەشێوەیەکی خواستن لە یانەی بایرن میونشنەوە چووە یانەی مانچستەر یونایتد و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گەڕایەوە میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button