ئیتاڵیا

بۆنوچی ئامانجەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا

لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

هەفتەی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە بەرپرسانی خانمە پیرەکە چەند یاریزانێکیان لە لیستی تیپەکاندا دەرهێناوە، لەنێویاندا لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریکاری یانەکەیان.

بەڵام بۆنۆچی تەمەن 36 ساڵ، کە تەنها ساڵێکی تری لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤی ماوە، هیچ ئارەزووی ڕۆیشتنی نییە و دەیەوێت بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەی.

ئەلیساندرۆ لوچی، بەڕێوەبەری کارەکانی بۆنوچی لەم بارەیەوە بە ئاژانسی ANSA گووت

زۆر دەنگۆی بێ بنەما لەسەر بۆنۆچی دەبیستم، بەڵام ئامانجە سەرەکییەکەی ئەوەیە کە لە یۆڤی بمێنێتەوە. لیۆ یاریزانێکی تۆپی پێی جیهانییە و کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانییە و سەرکردەی تیپێکی وەک یۆڤییە. بەڵام ئەگەر بیەوێت بڕوات تەنها ئۆفەری تیپەکانی ئاستی خۆی لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی باشترین چارەسەر بۆ هەمووان بدۆزینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button