خوله‌کانی دیکە

ئارسناڵ رەحم بە بارسێلۆنا ناکات

یاریگا –

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە یانەی ئارسناڵ لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتیوە، بەم هۆیەوە دەیهەوێت هەموو ئەستێرەکانی بەرامبەر بارسێلۆنا بەکاربهێنێت، لەکاتێکدا بەشێک لە یاریزانانی بارسێلۆنا بەهۆی نەخۆشی تەندرووستیان لەبار نییە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بارسێلۆنا و ئارسناڵ لە ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. تیپەکە بە سەرۆکایەتی میکێل ئارتێتا پێشتر دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە. سەرەتا لەگەڵ تیپی ئەستێرەکانی MLS بە پێنج گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر مانچێستەریونایتد دۆڕا.

گەنەرز دەیەوێت پێش یارییەکەی جامی سوپەری ئینگلیزی بگاتە باشترین فۆرم و بەهەموو هێزی خۆیەوە رووبەڕووی بارسا دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا هەوڵی وەرگرتنەوەی هێزی خۆی دەدات بەهۆی ئەو ڤایرۆسەی کە تووشی بەشێک لە یاریزانەکان بوو بەو هۆیەوە نەیتوانی رووبەڕووی یوڤێنتوس ببنەوە.

هەر بەم بۆنەیە بارسێلۆنا لە توێیتێک دا ئاگاداری بڵاو کردەوە کە ئامادەی یاررە دۆستانەکە دەبن و داوای لە هاندەران کرد رۆژی پێنچشەممە لە یاریگادا ئامادە ببن و پاڵپشتی یانەکەیان بکەن.

چاڤی دەزانێت لە هەر بارودۆخێکدا دەبێت تیپەکەی ئامادە بکات بەرامبەر ئارسناڵ، ئەگەرنا زیانی ئابووری زیاتر بە بارسێلۆنا دەگات. هەرچەندە ناتوانن لە هەمان بارودۆخی ئارسناڵدا یاری بکەن، بەڵام هەوڵ دەدەن بەرامبەر ئینگلیزەکان بوەستنەوە و یارییەکی باش و سەرنجڕاکێش پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button