ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

هێرش کرایە سەر دۆنارۆما و خانەوادەکەی

یاریگا-

شەوی رابردوو هێرش کراوەتە سەر جیان لویجی دۆنارۆما و خانەوادەکەی و دزییان لێ کراوە.

گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە لە ماڵەکەی خۆیاندا کە دەکەوێتە ناوچەی هەشتی پاریسەوە، لە درەنگانێکی شەودا دزێک دەچێتە ماڵیان و دوای ئازاردانی دۆنارۆما و هاوژینەکەی بڕی نیو ملیۆن دۆلار لە ماڵەکە دەدزێت.

بە پێی سەرچاوە فەڕەنسییەکان، دزەکە جلی گۆڵپارێزە تەمەن 24 ساڵانەکەی پاریس و هاوژینەکەی داکەندووە، دواتر هەردووکیان بە بێ جل رایان کردووە بەرەو هۆتێلەک کە نزیک بووە لە ماڵەکەیانەوە.

لە کاتژمێر 3:20 ی نیوە شەو، دۆنارۆما لە گەڵ خێزانەکەی دەگەنە هۆتێلێکە، کاتێک کەسانی ناو هۆتێلەکە ئەم دووانە بە شۆککراوی دەبینن، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکەن و هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button