یاریگا- تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێی وایەكە نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی یاریزانێكی یەكلاكەرەوەیە و سێیەم باشترین یاریزانی جیهانە لە دوای میسی و ڕۆناڵدۆ.
دوای ئەوەی توشی پێكانێكی سەخت بوو پێش دەستپێكردنی یاریەكانی كۆپا ئەمریكا دواجار نەیمار پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیەوە كرد.
سەبارەت بە گەڕانەوەی نەیمار بۆ ڕاهێنانەكان تیتی ووتی: پەیوەندیكردنی ئەستێرەكەی پاریس سان جێرمان بە هەڵبژاردەكەیەوە بێگومان هەواڵێكی خۆشە بۆ هەموومان و هێزێكی زیاترمان پێدەبەخشێت.
بەردەوام بوو ووتی: نەیمار بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕی بە بیستنی پڕوپاگەندەكان، و دووبارە گەڕانەوەی دوای پێكانەكەی، سەرەڕای ئەو هەمووە كێشە ئەو وەك یاریزانی یەكلاكەرەوە دەمێنێتەوە و لە توانایدا هەیە یاریەكە یەكلا بكاتەوە و پێشڕەوی یانەكەی یان هەڵبژاردەكەی بكات بۆ بەدەستهێنانی هەر نازناوێك.
لە كۆتاییشدا ووتی: تەنها كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی ل نەیمار باشترن، سەرەڕای ئەو یاریزانە باشانەی كە هەیە بەڵام نەیمار سێیەم باشترین یاریزانی جیهانە.