ئینگلتەرا

ئۆنانا: ناکرێت ئۆفەری مانچێستەر یونایتد رەتبکرێتەوە

یاریگا

چیرۆکی ئاندرێ ئۆنانا لە ئیتاڵیا دوای یەک وەرز کۆتایی هات و یاریزانەکە لە چەند کاتژمێرێکی تردا لە پشکنینە پزیشکییەکانی مانچستەر یونایتد دەردەکەوێت.

ئۆنانا دەرفەتی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی لە یانەی ئەیاکس، ئیریک تێن هاگ کاربکات و ناوبرا سەبارەت بەم گواستنەوەیە دەڵێت

من باشم. لە کامێرون و لە ماڵەوە خۆم بارگاوی کردەوە، دواتر لە کەمپی مەشقەکانی ئینتەر لە ئەپیانۆ جارێکی تر هاوڕێکانم بینیەوە. ئێستا دەمەوێت ئەم ئەزموونە نوێیە دەست پێ بکەم، ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشە، لەگەڵ ڕاهێنەرێک کە بە پێشڕەوی خۆمی دەزانم

گۆڵپارێزە کامیرۆنیەکە سەبارەت بە پرێمەرلیگ و مێژووی مان یونایتد دەڵێت

من دەچمە خولێکی گەورە و یانەیەکی خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی وەک ئینتەر میلان. لەوێ لە سەرەتاوە دەست پێدەکەم و هەموو ڕۆژێک هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی خۆم پیشانی هاندەرانی یانە نوێیەکەم بدەم

ئۆنانا لەبارەی ئەوەی بۆچی بڕیاریدا دوای تەنها یەکساڵ ئینتەر جێبێڵێت گووتی

گرنگە ڕاستگۆ بیت و هەمیشە ڕاستیەکان بە خەڵک بڵێیت. من کەسێکم کە هەمیشە دەمەوێت ئەزموونی نوێ تاقی بکەمەوە. چانسی یاریکردن لە پریمەرلیگ و یانەیەکی وەک مانچستەر یونایتد ناتوانرێت ڕەتبکرێتەوە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی هەن لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاندرێ ئۆنانا بەرامبەر نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button