بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەت

گرانبەهاترین ئەو گرێبەستانەی بە شکستخواردوو هەژمار دەکرێن

یاریگا –

دەتوانین بڵێین نزیکەی زۆربەی گواستنەوە گرانبەها و خەیاڵییەکان لە تۆپی پێدا شکست دەهێنن.

باشترین نموونە بۆ ئەم شکستە ئیدین هازاردە کە گرانبەهاترین و لە هەمان کاتدا خراپترین گواستنەوەی مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید بووە. بۆ نموونەی تری لەم جۆرە دەتوانین باسی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی بکەین کاتێک پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد پارەیەکی زۆر و ئاستێکی مام ناوەند.

 

نەیمار داسیلڤا هەرگیز نەیتوانی تواناکانی خۆی لە پاریس سانجێرمان نیشان بدات. سانچۆ (لە دۆرتمۆندەوە بۆ مانچستەر یونایتد)، سادیۆ مانێ (لە لیڤەرپوولەوە بۆ بایرن میونشن) و تەنانەت زۆر نموونەی ترهەن لە تۆپی پێدا ، گواستنەوەی گرانبەها بەڵام بێسوود.

بە سەیرکردنی لیستی گرانبەهاترین کڕینەکان لە مێژووی تۆپی پێدا، بۆمان دەردەکەوێت کە رێژەیەکی زۆر لە یاریزانەکان کە تێچووی گواستنەوەکانیان زۆر گران بوو بەڵام نەیانتوانیوە هێندەی بەرزی نرخەکانیان تواناکانیان دەربخەن.

ئەوانیش وەک:

نەیمار، 222 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2017 لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان.

ئیدین هازارد, 100 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2019 لە چێڵسی بۆ ڕیاڵ مەدرید.

فیلیپ کۆتینیۆ، 145 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی2018 دا لە لیڤەرپوولەوە بۆ بارسێلۆنا.

جواو فیلیکس، 126 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2019 لە بەنفیکا بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئینزۆ فێرناندێز 121 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2023 لە بەنفیکاوە بۆ چێڵسی.

ئەنتوان گریزمان، 120 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2019 لە یانەی ئەتلەتیکۆمادریدەوە بۆ بارسێلۆنا.

رۆمیلۆ لوکاکۆ، 115 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2021 لە ئینتەرمیلانەوە بۆ چێڵسی.

عوسمان دێمبلی, 105 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2017 لە دۆرتمۆندەوە بۆ بارسێلۆنا.

هاری ماگوایەر، 87 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2019 لە یانەی لیستەر سیتی بۆ مانچستەر یونایتد.

 

بەڵام بابەتە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە یانەکان تاوەکوو ئێستابەردەوامن لە خەرج کردنی ئەم بڕە پارە خەیاڵییانە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button