ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام بە دوای جێگرەوەی دێکلان رایس دەگەڕێت

یاریگا –

وێستهام هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی دێکلان رایس دەستپێکردووە و دەیەوێت ئەستێرەیەکی بایرن میونش بگوازێتەوە.

سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، وێستهام دەیەوێت بایرن میونشن لەسەر دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی لیۆن گۆرێتزکا رازی بکات. یاریزانی نێودەوڵەتی ئەڵمانی 179 یاری لەگەڵ میونش کردووە و نازناوەکانی بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگیشی بەدەستهێناوە.

وێستهام بڕی 105 ملیۆن پاوەندی لە فرۆشتنی دێکلان رایس دەستکەتووە و دەیەوێت بە باشترین شێوە پارەکە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی رایس پڕبکاتەوە. وەک هەنگاوی یەکەمیش دەیەوێت گۆرێتزکا بە 50 ملیۆن یۆرۆ و کۆنۆر گالاگەر، یاریزانی چێڵسی بە 35 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە باکووری لەندەن.

چوارشەممە وێستهام یەکەم یاری ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ لە بەرامبەر تۆتنهام لە ئوسترالیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button