قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. هاری کەین یانەیەکی گەورە رەتدەکاتەوە و ئێمباپێ لەگەڵ خلێفی کۆبووەتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام نایەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە بکات، بەڵام ئامادەیە بچێتە بایرن میونشن – تێلێگراف

لە ئەگەری چوونە دەرەوەی هاری کەین، تۆتنهام ئامادەکاری کردووە بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی، گۆڵکاری برێنتفۆرد، هەرچەندە یاریزانە ئینگلیزییەکە بەهۆی سزاوە، تاوەکو مانگی یەنایەری داهاتوو، ناتوانێت یاری بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار لەم هاوینەدا رووبەڕوو کیلیان ئێمباپێی دیت – سکای سپۆرتس

چێڵسی لەم هەفتەیەدا ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە موسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن دەکات – ستاندارد

مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ دەکاتەوە، گرێبەستە نوێیەکەی تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوام دەبێت و مووچەی هەفتانەشی بۆ 325 هەزار پاوەند بەرز دەکرێتەوە – تایمز

وێستهام ئۆفەرێکی 45 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی جواو پالینا، ئەستێرەی فولهام کردووە، ئێستا مانچێستەر یونایتدیش بۆ گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە چووەتە سەر هێڵ – گاردیان

ئینتەر میلان نزیکە لە گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، ئەستێرەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ئەمریکا – ئاتلێتیک

برایتن، بێرنلی و لێستەر سیتی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی کۆڵ پالمەر، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەکەن – تێلێگراف

وۆڵڤز گفتوگۆکانی لەگەڵ نیکۆ ئێلڤێدی، بەرگریکاری سویسرا و بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ دەستپێکردووە – ئێکسپرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button