ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

رافینیا دەبێتە ئامانجی یانەیەکی سعودی

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا ئاگاداربۆوە کە هیلاڵی سعودی لەگەڵ رافینیا کەوتووەتە دانوستان و بەنیازە وەسوەسەی رافینها بکات تاوەکوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو یانەی بارسێلۆنا لیستی ئەو یاریزانانەی ئامادەکرد کە بەنیازی ئەوە بوو لە گواستنەوەی هاوینەدا بیانفرۆشێت. زۆرێک لە میدیاکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویانکردبووەوە رافینها یەکێکە لەو یاریزانانەی ناوی لەم لیستەدا هاتووە. هەرچەندە تەنها یەک وەرزە لە نۆ کامپدا یاری دەکات بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هاوینە یانەکە بەجێبهێڵێت.

هەفتەی رابردوو بەشێک لە بڵاوکراوەکانی سعودیە بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە یەکێک لە یانەکانی خولی ئەو وڵاتە ئۆفەرێکی زەبەلاحی پێشکەش بە رافینیا کردووە. رۆژنامەی سپۆرت هەروەها بڵاویکردەوە بارسێلۆنا ئۆفەرێکی گەورەی وەرگرتووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ خولی سعودیە، ئەمەش رەنگە وەسوەسەی هەردووکیان بکات.

لەم بارەیەوە ئەمڕۆ مۆندۆدیپۆرتیڤۆ نووسیویەتی، هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ رافینیا لەلایەن یانە سعودییەکەوە پێشکەش بە بارسێلۆنا نەکراوە، بەڵام بەڕێوبەرانی بارسا ئاگاداربوونەوە لەوەی کە لەلایەن یانەی هیلالەوە پەیوەندی بە خودی یاریزانەکەوە کراوە. یانەی هیلال بەنیازە سەرەتا لەگەڵ ئەو یاریزانە بگاتە رێککەوتن و دواتر ئۆفەرەکەیان پێشکەش بە بارسێلۆنا بکەن.

مۆندۆ لەو بارەیەوە نووسیویەتی، هەرچەندە هێشتا هەڵوێستی فەرمی رافینیا روون نییە، بەڵام بارسا وەڵامی ئۆفەری کەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ ناداتەوە بۆ ئەستێرەکەی. هیلال کە هەوڵێکی زۆری دا بۆ راکێشانی لیۆنێل مێسی و شکستی هێنا، ئێستا هاتۆتە لای ئەستێرەی بەڕازیلی تەمەن 26 ساڵەی یانەی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button