ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆکاری “ناپاکی” لوکاکو لە ئینتەر ئاشکرادەبێت

چیرۆکی ئینتەرمیلان و رۆمێلو لوکاکو کۆتایی هات پاش ئەوەی ئەو یاریزانە بەنهێنی گفتوگۆی لەگەڵ یوڤێنتۆس ئەنجامدا.

ساڵانێکە چیرۆکێکی خۆشەویستی لە نێوان لوکاکو و ئەو یانەیەدا هەیە بەڵام هاوینی ئەمساڵ کۆتایی هات پاش ئەوەی لوکاکو بەنهێنی گفتوگۆی لەگەڵ یوڤێنتۆس کرد لە کاتێکدا ئینتەر ئۆفەرێکی فەرمی ناردبوو بۆ چێڵسی بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە.

لە وەشانی ئەمرۆی رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت (پەڕەی چوار)، هۆکارەکەی خراوەتە روو تێیدا هاتووە

لوکاکو دڵخۆش نەبوو بە بڕیارەکانی سیمۆنی لە نیوەی دووهەمی وەرزی رابردوو، چونکە لە سەرجەم یارییە گرنگەکاندا وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد و دژێکۆ و لاوتارۆ سەرەکی بوون، ئەمە تەنانەت لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانیشدا دووبارە بووەوە. لوکاکو پێی وابوو ئەو بەشێکی گرنگی پلانەکانی ئینزاگی نەبێت هەربۆیە تاک لایەنە کۆتایی بە گفتوگۆکان هێنا.

 

لەوکاتەی چێڵسی و ئینتەر نزیک بوون لە رێککەوتن، لوکاکو بڕیاریدا وەڵامی پەیوەندییەکانی ئینتەر نەیاتەوە و هەوڵبدات رووبکاتە یوڤێنتۆسی رکابەرییان.

بابەتی زیاتر

Back to top button