تێنس

جۆکۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی ویمبڵدۆن

یاریگا

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی و خاوەنی چوار ناسناوی رابردوو گراندسلامی ئوستوراڵیا گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانتیەکە.

جۆکۆ لە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی گراندسلامی ویمبڵدۆن رووبەڕووی یانیک سینەر تێنسزانی ئیتاڵی بووەوە و توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام لە ماوەی 2 کاتژمێر و 46 خولەک لە رکابەرەکەی بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش 3.6 و 4.6 و 6.7 بوون.

جۆکۆڤیچ پۆڵینی دووەمی پاڵەوانتیەکە بۆ جاری نۆیەم لە مێژوودا گەیشتە یاریی کۆتایی ویمبڵدۆن و بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانتیەکە پێنج جار لەسەر یەک یان زیاتر سەرکەوێت بۆ یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button