بازاڕی گواستنه‌وه‌

پانۆرامای یاریگا

گرنگترین هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئەمڕۆ

یاریگا –

لیونێل مێسی رۆژی سێشەمە گەیشتە ویلایەتی میامی و وا بڕیارە لەگەڵ سێرجیۆ بوستکێتس لەم حەفتەیە دا گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی واژوو بکەن و رۆژی شەممە ئاهەنگی ناساندنی مێسی بەڕێوە دەچێت. میرەر

وا دیارە پارەی یانە سعودییەکان کەمی نەکردووە و بەردەوامن لە پێشکەش کردنی ئۆفەرەکانیان بە ئەستێرەکانی ئەورۆپا. ئەمجارەیان یانەی ئەهلی سعودی ئوفەرێکی بە بڕی 30 ملیۆن پاوند بۆ ریاز مەحرەز ئەستێرەی پریمەرلیگ و یانەی مانچێستەر سیتی ناردووە و دەیەوێت بە هێنانی مەحرەز هێڵی هێرشبردنی یانەكەی پتەو بكات تا بتوانێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكان بكەن. ئەتلەتیک

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئەمڕۆ ئێوارە بە فەرمی گواستنەوەی کریستیان پۆلیسیجی لە یانەی چێلسییەوە راگەیاند. پۆلیسیچ بە گرێبەستێك تا ساڵی 2027 و بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆسۆنێریەوە كرد. ئەی سی میلان

سزادانی یانەی نەسڕی سعودی بەردەوامە و بەو هۆیەوە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ مارسێلۆ برۆزۆڤیچ بکات. یانەی بارسێلۆنا ئەم دەرفەتەی بە هەل زانی و دەیەوێت ئەستێرە کرۆواتییەکە بە شێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی. فووتباڵ ئیتالیا

ماکسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، فرانک کیسێ یاریزانی یانەی بارسێلۆنای کردۆتە ئامانج بۆ شوێنگرەوەی پۆل پۆگبا و داوای لە بەڕێوبەرانی یانە ئیتاڵییەکە کردووە بە زووترین کات دەست بە دانسوتاندن بکەن لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا. گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئەیمەن حسێن هێرشبەری هەڵبژاردەی عێراق لە لایەن یانەی پێرسپۆلیسی ئێران داوا کراوە. یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە زۆر نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ پێرسپۆلیسدا، بە ئەگەرێکی زۆر پەیوەندی بەو یانەیە دەکات. یاریگا

چوامینی ئەستێرە لاوەکەی یانەی ریال مەدرید سەرنجی یانەکانی پریمەرلیگی بە لای خۆیدا راکێشاوە و ئۆفەرێکی زۆر بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە پێشکەشی ریال مەدرید کراوە بەڵام مێرێنگی نیازی نییە دەستبەرداری ئەستێرە فەڕەنسییەکەی ببێت. رێلێڤۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button