یاریگا

ئەریگۆ ساکی پاڵێوراوی خۆی بۆ ناسناوی سکودێتۆی وەرزی نوێ رادەگەیەنێت

ئەریگۆ ساکی راهێنەری مێژوویی خولی ئیتاڵی پێی وایە ئینتەرمیلان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی ناسناوی سکودێتۆی وەرزی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤.

ساکی پێشتر راهێنەری ئەیسی میلان بووە و لە ١٩٩٤ یش ئیتاڵیای گەیاندە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەڵام بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت سەبارەت بە وەرزی نوێ وتی

هەر تیمێک خول بباتەوە، راستەوخۆ بە پاڵێوراو دادەنرێت بۆ وەرزی دواتریش ئەمە یاسایەکی تۆپی پێ یە. بۆ میلانیش وەها بوو پارساڵ و ئەمجارەش بۆ ناپۆلی وا دەبێت بەڵام پێم وایە چۆن میلان پارێزگاری نەکرد لە ناسناوەکە، بۆ ناپۆلیش وادەبێت چونکە ئینتەر زۆر بە بەهێزی پاڵێوراوە بۆ سکودێتۆ پێش ناپۆلیش

ساکی ستایشی سیاسەتی بازاڕی گواستنەوەی ئینتەری کرد کە ئێستا هەوڵی گەڕاندنەوەی لوکاکۆ دەدەن و هەروەها توانیویانە تورام و فراتێسی بگوازنەوە لە هەمان کاتیشدا رەخنەی لە میلان گرت کە وەکو پێویست هەوڵ نادات و هێرشبەری یەکەمییان ئۆلیڤەر ژیرۆیە کە مانگی نۆ تەمەنی دەگاتە ٣٧ ساڵ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button