ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میرۆر: هاری کەین بە گرێبەستی بایەرن میونشن رازی بووە

یاریگا- هاری کەین ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بە گرێبەستەکەی یانەی بایەرن میونشن رازی بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میرۆری بەریتانی ، بایەرن میونشن سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە و لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لەگەڵ کەین گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گرێبەستی یاریزانەکە. ئەوەی ماوەتەوە رێککەوتنە لەگەڵ تۆتنهام.

سەرچاوەکە دەڵێت،  تۆتنهام دوو گرێبەستی بایەرنی رەتکردووەتەوە کە دواهەمینیان ٧٠ ملیۆن پاوەند بوو بەڵام یانە باڤارییەکە خۆی ئامادەکردووە بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستی سێهەم و پێیان وایە دەتوانن لەو پارەیە نزیک ببنەوە کە بۆ کەین داوای دەکەن.

کەین لە رابردوودا ئامانجی مانچێستەر سیتی بوو، لەم هاوینەشدا یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکی کورت گرنگییان پێدا، بەڵام بەهۆی ئەو بڕە پارە زۆرەی تۆتنهام داوای دەکات بۆ یاریزانێکی ٢٩ ساڵ لە پاڵ مەرجە قورسەکانی دیکەدا، وایکرد لە کێبڕکێ کە بکشێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button