ئه‌مریکا

کاسێمیرۆ: هیچ وشەیەک نیە بۆ وەسفکردنی مێسی

یاریگا

کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا ستایشی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەکات و دەڵێت

لیۆ مێسی ژیانی وەرزشیی نایابی هەبووە و ئەوەش نکۆلی لێناکرێت، لە بارسێلۆنا و ئارجێنتینا لەڕادەبەدەر لە هێزی خۆی پیشانداوە و زۆر نایاب و سەرکردە بووە، بەداخەوە هیچ دەربازبوونێک لێی نەبوو! هەرکەسێک تۆپی پێی خۆش بوێت، مێسیشی خۆشدەوێت. یاریکردن بەرامبەر لیۆ چێژ و خۆشی خۆی هەبوو

کاسێمیرۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

تەمەنم ئەوەندە نییە کە پێلێ و مارادۆنام بینیبێت، بەڵام چێژم لە سەیرکردنی مێسی و کریستیانۆ و نێیمار بینیوە کە سێ باشترین یاریزانی نەوەی منن. بۆ مێسی ناتوانیت وشە بەکاربهێنیت بۆ وەسفکردنی، تەنها دەبێت سەرسام بیت پێی

کاسێمیرۆ ئەو سەردەمەی لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی یاریی دەکرد، چەندینجار لە یاریی کلاسیکۆ رووبەڕووی لیۆنێل مێسی بووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button