ئاسیا

زاها ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەی نەسڕ رەتدەکاتەوە

ئامادەنیە لە پاڵ رۆنالدۆ یاریی بکات

یاریگا

ویلفرێد زاها هێرشبەری کۆتدیڤواری یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگڵتەرا ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەیەکی سعودیە رەتدەکاتەوە.

ماڵپەڕی RMC Sport بڵاویکردەوە، ویلفرێد زاها کە گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هاتووە، ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەی نەسڕی سعودی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یانەیە یاریی دەکات ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعودییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی 3 ساڵ پێشکەش بە یاریزانەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد کرد و مووچەی پاکی 20 ملیۆن یۆرۆ کە کۆی گشتی 60 ملیۆن یۆرۆ بوو. هەرچەندە کارگێری یانەکە هیوای لەدەست نەداوە بۆ ڕازیکردنی ئەو هێرشبەرە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هەروەها بڵاویکردووەتەوە کە زاها ئۆفەری لە یانەکانی فەنەرباهچە و لازیۆی بۆ هاتووە و بەم دواییە ناپۆلی و پاریس سان جێرمان و گالاتاسەرای گفتوگۆیان لەگەڵ نوێنەرانی کردووە.

هەروەها کریستاڵ پاڵاس موچەی ساڵانەی 10 ملیۆن پاوەندی پێشکەش کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی. یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە دوای گەڕانەوەی لە پشوو بەم زووانە بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button