ئه‌وروپائینگلتەرا

بیساکا بەشداریی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆ ناکات

یاریگا- گاریس ساوسگێتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەواڵێکی ناخۆشی پێگەشت بەر لە یارییەکانی پاڵاوتنی 2020, ئەویش پێکانی ئارۆن وان بیساکای یاریزانی تازە-بانگهێشتکراوی هەڵبژاردەی سێ شێرەکانە.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی میرەر، یاریزانەکەی باڵی ڕاست دووچاری پێکان هاتووە لە پشتیدا، ئەوەش بێبەشی دەکات لە دوو یاریی داهاتووی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی بولگاریا و کۆسۆڤۆ کە شەممە و سێشەممەی داهاتوو لە میانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020.

بۆ هەمان جێگە، ساوسگێت دەتوانێت سوود لە تواناکانی کیران تیریپییە و ئەلیسکاندەر ئاڕنۆڵد ببینێت کە ئەمەی دواتریان ئاستێکی نایاب لەگەڵ لیڤەرپووڵ پیشان دەدات.

ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی یەکەم دێت لە پاڵ هەڵبژاردەکانی چیک، کۆسۆڤۆ، بولغاریا و مۆنتیننگرۆ. لە دوو یاریدا بە 6 خاڵ سەرووی گرووپەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button