ئیتاڵیا

مۆرینیۆ تووشی سزایەکی دیکە بووەوە

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی سزای دوو یاری دەبێتەوە.

ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی سێریائەی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، سپێشەل وەن بەهۆی هێرشی میدیایی بۆ سەر ناوبژیوانی یاریی یانەکەی بەرامبەر ساسولۆ بۆ دوو یاریی سزادرا.

بەم شێوەیە راهێنەرە پۆرتوگالیەکە بێبەش دەبێت لە یاوەریکردنی تیپەکەی لە هەفتەی یەکەم و دووەمی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا.

مۆرینیۆ پێشتریش بەهۆی سوکایەتی کردن بە ناوبژیوانی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ بۆ چوار یاریی سزادراوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button