ئیتاڵیا

مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی مۆراتا دەکات

یاریگا

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، داوای لە یانەکەی کردووە ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، راهێنەرە پۆرتوگالیەکە داوای لە یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێک لە شوێنی تامی ئابراهام بۆ ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش هێرشبەرە ئیسپانیەکەی رۆخێ بلانکۆسی داوا کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە گواستنەوەی مۆراتا بۆ گورگەکان رۆما هەندێک ئەستەمە، چونکە دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەکە چەند جارێک رایگەیاندووە ئامادەنیە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی سپێشەل وەن، مەهدی تارەمی هێرشبەری ئێرانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالیە، ئەو یاریزانە لەم هاوینە ناوی بە چەند یانەیەکی دیکەشەوە بەستراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button