ئیتاڵیا

ئۆسیمین داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بە جۆرێک مانەوەی خۆی لە یانەکەی راگەیاند.

ڤیکتۆر ئۆسیمین یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی ناپۆلی لە بردنەوەی نازناوی سکودێتۆ و لە 32 یاری خولی ئیتاڵیا 26 گۆڵی تۆمارکرد. لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی soccernet.ng، هێرشبەرە لاوەکەی ناپۆل لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت

من یەکێک لە بەنرخترین جامەکانی جیهانم بردووەتەوە و لەگەڵ یانەیەک کە رێز لە هەموو خزمەتێکت دەگرێت و ئەمەش بۆ من گرنگترین شتە

زۆرێک لە تیپەکانی ئەوروپا ئارەزووی گواستنەوەی ئۆسیمین دەکەن، بەڵام دەگوترێت ئەو یاریزانە لەگەڵ ناپۆلی دانوستان دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

گۆڵکارەکەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریائەی لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەڵێت

شارێکم نەبینیوە وەک ناپۆلی شێتی تۆپی پێ بێت. لە هەموو شوێنێک ڕێزم لێدەگیرێت. منداڵان منیان خۆشدەوێت، زۆر کەس سەرسامن بە من و بە بەستنی دەمامکەکەم وەک نمونەیەک دامدەنێن. بۆ من هیچ شوێنێک لە ناپۆلی باشتر نییە. زۆر دڵخۆشم کە هاتمە ئێرە و ئەم بڕیارەم دا. گەیشتن بە شتێکی لەم شێوەیە، هەر جارێک لە خەو هەڵدەستم زەردەخەنەیەکم بۆ دروست دەکات. کاتێک نەوەکانم دێنە ئەم دونیایە، دەزانن کە باپیریان کاری سەرسوڕهێنەری کردووە

ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ساڵی 2020 لە ریزەکانی یانەی لیلی فەرەنسی پەیوەندی بە ناپۆلی کرد و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی توانی 26 گۆڵ لە خولی ئیتاڵی تۆمار بکات و بووە گۆڵکاری خولەکەش.

بابەتی زیاتر

Back to top button