خوله‌کانی دیکە

هەفتەی داهاتوو چارەنوسی دی ماریا یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا

ئانخێل دی ماریا هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی بێنفیکای پۆرتوگال بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە دی ماریا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە، بە یەکجاری ئەو یانەیەی جێهێشت و دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە پۆرتوگال.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە یاریزانەکەی تانگۆ لەگەڵ یانەکەی پێشووی گەیشتووەتە رێکەوتن و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ بکات.

دی ماریا پێشتر لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2010 بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ریزەکانی بێنفیکا یاریی کردووە و دەیەوێت دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button