بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاتریک ڤیێرا بووە راهێنەری یانەیەکی فەڕەنسا

یاریگا-پاتریک ڤیێرا ئەستێرەی مێژوویی پریمەرلیگ و فەڕەنسا بووە راهێنەری یانەی شتراسبۆرگی فەڕەنسی.

ڤیێرا، لە مانگی سێی ئەمساڵدا لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە وەکو راهێنەری کریستاڵ پاڵاس، بەر لەوەش راهێنەرایەتی نیس و نیویۆرک سیتی کردووە.

بەگوێرەی بی بی سی، ئەمڕۆ ڤێیرا واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکات بۆ ماوەی سێ وەرز و راستەوخۆ دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی نوێ.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ئارسناڵ جێگەی  فرێدیریک ئەنتۆنێتی ٦١ ساڵ دەگرێتە لەو ئەرکە پاش ئەوەی بڕیاریدا شتراسبۆرگ جێبهێڵێت بەهۆی فرۆشتنی یانەکە لە هاوینی ئەمساڵ بەهەمان گروپ کە خاوەندارێتی چێڵسی دەکات.

فرێدیریک توانی وەرزی رابردوو ئەو یانەیە لە دابەزین بۆ پلە دوو بپارێزێت و لەپلەی ١٥هەمی ریزبەندی خولەکە هاتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button