ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

یانەیەکی سعودی داوای دی خیا دەکات

یاریگا –

بەڕێوەبەرانی یانەی نەسر بیر لە گواستنەوەی دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد دەکەنەوە.

گرێبەستی دی خیا لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هات و تاوەکو ئێستا یانە ئینگلیزییەکە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵدا نەکردووە.

دی خیا وەرزی رابردوو توانی خەڵاتی دەستکێشی ئاڵتوونی لە پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت، گۆڵپارێزە ئیسپانییەكە موچەیەکی زۆر لە یانە ئینگلیزیەکە وەردەگرێت و بەڕێوەبەرانی شەیتانە سوورەكان ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بكەنەوە، ئەگەر مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، دی خیا ئامادە نییە مووچەکەی کەم بکاتەوە و لە شێوازی مامەڵەی یونایتد نیگەرانە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، نەسر خەریکی ئامادەکارییە تاوەکو ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە دی خیا بکات. چونکە پێناچێت مان یوو گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە ریزەکانی بهێڵێتەوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، نەسر ئامادەیە هەفتانە بڕی 250 هەزار پاوەند بە دی خیا بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button