ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەیڤز لەبەر چاوی مەدرید گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا –

ئالفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری بایرن میونشن پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی راگرتووە.

گرێبەستی دەیڤز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا لەسەر گرێبەستی نوێ لەگەڵ پاڵەوانی بۆندسلیگا رێکنەکەوتووە. بایرن ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی نێودەوڵەتی کەنەدی چاوەڕێی ئۆفەرێکی فەرمی ریال مەدریدە، چونکە باس لە فرۆشتنی فێرلاند مێندی دەکرێت.

میونشن لە مانگی رابردوودا، گرێبەستی لەگەڵ رافایێل گێرێرۆ، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ کرد، ئەمەش لە ترسی لەدەستدانی ئالفۆنسۆ دەیڤز.

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا خۆی لە بابەتی گواستنەوەی دەیڤز یەکلایی نەکردووەتەوە، چونکە سەرنجی تەواوی لەسەر کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان داناوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، مەدرید پەلەی لە گواستنەوەی دەیڤز نییە و لاری نییە تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێی بکات، چونکە ئێستا نایەوێت پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی دەیڤزدا خەرج بکات.

دەیڤز وەک یاریزانی باڵ یاری بۆ هەڵبژاردەی کەنەدا دەکات، بەڵام لە میونشن کراوەتە یاریزانی باڵی بەرگری و ئەمەش ئەستێرە کەنەدییەکەی نیگەران کردووە.

ئالفۆنسۆ 153 یاری لەگەڵ میونشن کردووە و ئێستا چاوی لە گەیشتنی ئۆفەرێکی مەدریدە.

بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتوو، دەیڤز لەگەڵ میونشن دەچێتە ژاپۆن و سێ یاری دۆستانە بەرامبەر مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول و کاواساکی فڕۆنتەیل دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button