بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس دوو یاریزانی سوپەری دەوێت

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی سوپەر لە گواستنەوەكانی هاوینەدا، بەمەبەستی پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی.

ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە ئامادەكاری بۆ سەردەمی دوای كیلیان ئێمباپێ دەكات، لە دوای بەستنەوەی ناوی بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا یان وەرزی داهاتوو.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەترسێت لەوەی لەم هاوینەدا ئێمباپێ بڕیاری رۆیشتن لە ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكە بدات، بۆیە دەیەوێت دوو گرێبەستی سووپەر واژۆ بكات.

لە راپۆرتەكەی مۆندۆشدا هاتووە، پاریس بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی ئامادەكردووە بۆ گواستنەوەی هەردوو یاریزان بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالی و هاری كەینی ئینگلیزی.

یانە فەڕەنسیەكە تووشی ئاستەنگ دەبێتەوە لە گواستنەوەی شازادەكەی تۆتنهام، بەهۆی داواكارییە زۆرەكەی سپێرز و خواستی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە.

هاری كەین

بەڵام گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤا ئاسانترە لە هێرشبەرەكەی تۆتنهام، دوای ئەوەی گومان لە مانەوەی دەكرێت لە تیمەكەی پێپ گواردیۆلا.

بێرناردۆ سێلڤا

پاریس سان جێرمان دەترسێت لەوەی وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی كیلیان ئێمباپێ لەدەست بدات و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیفرۆشێت و بە پارەكەی شوێنگرەوەی بهێنێتە یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button