ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەیەکی پرێمەرلیگ داوای دی یۆنگ دەکات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا واز لە فرێنکی دی یۆنگ ناهێنێت و جارێکی دیکە داوای لە دەستەی کارگێڕی مانچێستەر سیتی کردووە، ئەستێرە هۆڵەندییەکە بگوازنەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەنییە بە کەمتر لە 90 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری دی یۆنگ ببێت.

مانچێستەر سیتی لە دوای کشانەوەی لە کێبڕکێی گواستنەوەی دێکلان رایس و چوونە دەرەوەی ئیلکای گوندۆگان بۆ بارسێلۆنا، ئێستا بە دوای یاریسازێک دەگەڕێت و وا دیارە پێپ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی دی یۆنگ، کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی بۆ چارەسەر دەکات.

لە دوای وردە وردە زیادبوونی نرخی دێکلان رایس، پێپ بڕیاریدا لە کێبڕکێیەکە بکشێتەوە و رێگەی بۆ ئارسیناڵ چۆڵ کرد.

گواردیۆلا لە ساڵی 2019 هەوڵی گواستنەوەی دی یۆنگدا، بەڵام ئەوکات ئەستێرە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، دی یۆنگ ئامانجی سەرەکی مانچێستەر یونایتد بوو، بە تایبەت کاتێک ئێریک تێن هاخ، بووە راهێنەری مان یونایتد.

بەرپرسانی بارسێلۆنا باش لە گرنگی دەستبەرداربوون لە تواناکانی دی یۆنگ تێدەگەن، لەڕووی داراییەوە کێشەی زۆری یانەکە چارەسەر دەکات.

دی یۆنگ هەفتانە نزیکەی 400 هەزار پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت و هێشتا سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە ماوە، جیا لەمەش چاڤی زۆر پشتی پێدەبەستێت.

بەڵام نابێ ئەوە لەیاد بکەین، بارسێلۆنا قەیرانی دارایی قوڵی هەیە و لە ئەگەر گەیشتنی ئۆفەرێکی گەورە لە مانچێستەر سیتییەوە، ئەوا رەنگە گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە و چاڤی هێرناندێز بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button