ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

گریزمان هەنگاوێک لە یانەیەکی سعودییەوە دوورە

یاریگا –

ئانتوان گریزمان نزیکە لە پەیوەندی کردن بە نەسری سعودی.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، نەسر گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەری گریزمان کردووە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، یانە سعودییەکە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئەستێرە فەرەنسییەکە بکات.

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بریتییە لە 27 ملیۆن دۆلار، بەڵام جیا لەمە، دەبێ نەسر گریزۆ بە خولی سعودیە رازی بکات، چونکە پێناچێت پارەکە ببێتە کێشە بۆ یانە سعودییەکە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەنگە ببێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ گواستنەوەی گریزمان، چونکە رۆناڵدۆ توانی خولی سعودیە بباتە ئاستێکی دیکەی میدیایی، ئێستا پۆل پۆل ئەستێرەکان روو لە وڵاتەکە دەکەن.

گریزمان ئاستێکی بەرزی لە وەرزی رابردوودا پێشکەش کرد، توانی 15 گۆڵ لە لالیگا بکات، جیا لەمەش 17 گۆڵی دروستکرد.

خولی سعودی مێرکاتۆیەکی گەرمی یاریزانانی هەیە. تاوەکو ئێستا رۆناڵدۆ، کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ و روبن نێڤێشیان گواستووەتەوە و ئێستا کار لەسەر گواستنەوەی حەکیم زیاش، ئێدوارد مێندی و کالیدۆ کۆلیبالی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button