ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تایلەر سویفت تەنیا دەستپێک بوو، ریال مەدرید لەمەودوا دەتوانێت ساڵانە دوو ئێمباپێ بگوازێتەوە

یاریگا –

رۆژنامەی رێڤێلۆ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، پلانی داناوە لە هەموو رۆژێک و بە درێژایی ساڵ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاهەنگ و بۆنەی جیاواز لەخۆ بگرێت.

لە ساڵی 2023 شاری بارسێلۆنا زۆرترین کۆنسێرت و بۆنە و ئاهەنگی لەخۆ گرتووە، کە داهاتێکی زۆریان بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کۆکردووەتەوە، بەڵام رەنگە لە ساڵی 2024 پێرێز ئەو داهاتانە لە بەرژەوەندی یانەکەی قۆرخ بکات.

هەرچەندە هێشتا شەقامەکانی کاستێلانە تۆز و خۆڵاوین، بەڵام پاش چوار ساڵ کارکردن یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ نزیکە لە تەواوبوون و پەتا پەیتا جوانی یاریگاکە بەدیار دەکەوێت.

هەفتەی رابردوو ئاشکراکرا، گۆرانی بێژی ناودار تایلەر سویفت، لە مانگی ئایاری ساڵی 2024 کۆنسێرتێک لەو یاریگایە ئەنجامدەدات، تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرجەم پلیتەکانی کۆنسێرتەکە فرۆشران.

کۆنسێرتەکەی تایلەر سویفت تەنیا دەستپێکە 

کۆنسێرتەکەی تایلەر تەنیا سەرەتایەکە، ریال مەدرید دەیەوێت داهاتی زیاتر لەو رێگەیە کۆبکاتەوە، تۆپی پێ و مۆسیقا دوو بابەتی سەرەکی یاریگاکە دەبن، پلانی مێرێنگی وایە بە درێژایی ساڵ و لە 365 رۆژدا بە بەردەوامی بۆنە و ئاهەنگ لە یاریگاکە سازبکرێت.

کڕینی دوو ئێمباپێ لە بری دانەیەک

بەرپرسانی ریال مەدرید دڵنیان بەو پلانە ستراتیژیەی دایانڕشتووە ساڵانە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆیان وەک داهات لەو یاریگایە دەستدەکەوێت، کە ئەو پارەیە بەشی گواستنەوەی دوو کیلیان ئێمباپێ دەکات لە ساڵێکدا لە بری دانەیەک.

پێرێز تێگەیشتووە بۆ بەردەوامیدان لە شەڕ و رکابەریکردنی یانە گەورەکانی ئەوروپا پێویستی بە ملیۆنان یۆرۆیە، بۆیە بێرنابێیۆی نوێ چارەی سەرجەم برینەکانی قرشە سپییەکەیە.

داتاکانی بێرنابیۆی نوێ

◉ 84 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت (بۆ کۆنسێرت 65 هەزار کەس).
◉ ساڵانە 400 ملیۆن یۆرۆ داهات بۆ ریال مەدرید کۆدەکاتەوە.
◉ رووبەرەکەی 150 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.
◉ 1115 شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل لەخۆ دەگرێت.

نۆژەنکردنەوەی کامپ نو و سودەکانی بۆ ریال

یانەی بارسێلۆنا دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نو، ئەمەش بەو مانایە دێت یانەکە تا ماوەیەکی درێژخایەن ناتوانێت میوانداری کۆنسێرت و بۆنەکان بکات، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ریال مەدرید تا سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکان لە بەرژەوەندی خۆی قۆرخ بکات و کۆتایی بە دەسەڵاتداری بارسا بهێنێت لەو رووەوە.

کارەکانی سانتیاگۆ کەی کۆتایی دێت؟

بەپێی خشتەی کارکردن، کارەکانی ساتیاگۆی نێ لە نێوان مانگی نۆ بۆ مانگی دەی ئەمساڵ کۆتایی دێت، لە مانگی دوازدەش ریال مەدرید پەردە لەسەر یاریگا نوێیەکەی لادەبات و نمایش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button