ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێکردەوە

یاریگا –

ئینتەر میلانی ئیتاڵی گرێبەستی ستیفن دی ڤرای تا ساڵی 2025 نوێکردەوە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان کۆتایی هێنا بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی دی ڤرای تا ساڵی 2025، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، چەند یانەیەکی سعودی گرینگیان بە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە داوە، بەڵام ناوبراو نەیویستووە ئینتەر جێبهێڵێت.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە ئیتاڵییەکە بەم زووانە لە بەیاننامەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکەی رادەگەیەنێت.

دی ڤرای لە هاوینی 2018 بە گرێبەستێکی ئازاد لە لازیۆ وە گواسترایەوە بۆ ئینتەر، لەگەڵ یانەکەی ئێستای 203 یاری کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووست کردووە.

هەروەها نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ ئینتەردا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button