بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس شوێنگرەوەی ئێمباپێی دیاریكردووە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ماوەی رابردوودا باسیان لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێیان بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكرد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستەكەی یاریزانە 24 ساڵانەكە لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و یاریزانەكە دووپاتیكردەوە كە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كیلیان بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ و 50 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

ئەلفریدۆ بیدۆلا رۆژنامەنوس لە تۆڕی سپۆرت ئیتاڵیا ئاشكرایكرد پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی زەبەلاحیان پێشكەش بە ناپۆلی كردووە لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمین.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پاریس ئۆفەرێكی بە بڕی 150 ملیۆن و گۆڕانكاری پێشكەشی ناپۆلی كردووە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئۆسیمین.

یانە فەڕەنسیەكە دەیەوێت هێرشبەرێكی سوپەر بۆ جێگای كیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە كە بڕیارە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

پێشتر سەرۆكی ناپۆلی ئۆریلیۆ دی لۆرێنتس ئاشكرایكرد گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئۆسیمین بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2027.

ئۆسیمین رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ناپۆلی، بە جۆرێك كە توانی 26 گۆڵ بكات و ببێتە گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكە.

ڤیكتۆر ئۆسیمین

بابەتی زیاتر

Back to top button