ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: مۆرینهۆ وازی لە رۆڵی ئەندامیەتی بۆردی یوێفا هێنا

خۆزێ مۆرینهۆ وازی لە ڕۆڵەکەی هێنا وەکو ئەندامی بۆردی یوێفا پاش سزادانی و سڕکردنی بۆ چوار یاری.

خۆزێ لە چوار یاری ئەورووپی سڕکرا بەهۆی رەخنەگرتن لە ناوبژیوانی یاری کۆتایی یۆرۆلیگ بەرامبەر سیڤیلیا، ئەمڕۆش بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا خۆزێ نامەیەکی بۆ زڤۆنۆمیر بۆبانی بەڕێوەبەری بۆردی یوێفا ناردووە و تێیدا هاتووە

بەڕێز بۆبان، سوپاست دەکەم کە منت بانگهێشت کرد تاوەکو ببمە ئەندامی بۆردی تۆپی پێی یوێفا بەڵام بەداوای لێبوردنەوە دەست بەجێ وازهێنانی خۆم لەو کۆمەڵەیە رادەگەیەنم، پێشتر بڕوام بە دۆخەکە هەبوو بەڵام ئێستا بۆچوونم بەوجۆرە نەماوە و ناچاربووم ئەم بڕیارە بدەم. تکایە بڕیارەکەم بە سەرۆکی یوێفا بەڕێز ئەلیکساندەر چێفیرین یش بگەیەنە. لەگەڵ رێزدا

بۆردی تۆپی پێی یوێفا بیرۆکەیەکە لەلایەن بۆبانی بەڕێوبەری پێشووی میلان و ئێستای یوێفا گەڵاڵەکرا، بۆ ئەوەبوو تاوەکو یاریزانەکانی پێشوو و وە راهێنەرە بە ئەزموونەکان لە کۆمەڵەیەکدا کۆببنەوە و بیرۆکە و بۆچوونی خۆیان بڵێن بۆ باشترکردنی تۆپی پێ لە ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button