ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی لوکا مۆدریچ یەکلایی بووەوە

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ئۆفەرێکی گەورەی هیلالی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە.

هیلالی سعودی ئۆفەرێکی بە بڕی 70 ملیۆن پاوەندی بۆ وەرزێک، پێشکەشی ئەستێرەی کرواتی کرد، بەڵام لوکا ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش یاری بۆ مەدرید بکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتاییەکانی مانگی ئەپریلی رابردوو، مۆدریچ لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید کۆبووەوە و تەواوی بابەتەکانی لەگەڵدا یەکلایی کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا مۆدریچ بە پێرێزی راگەیاندووە، ئۆفەرێکی گەورەی هیلال رەتدەکاتەوە، لە پێناو مانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، مۆدریچ و پێرێز لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 رێککەوتن.

مۆدریچ لە هاوینی ساڵی 2012 لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد. لەو کاتەوە بەشداری لە 488 یاریدا کردووە و 37 گۆڵ و 77 ئەسیستی هەیە.

مۆدریچ لەگەڵ مەدرید پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی لالیگا، پێنج نازناوی مۆندیالی یانەکان و چوار جامی سوپەری ئەوروپا و دوو جامی ئیسپانیا و جامێکی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

جیا لە دەستکەوتە بە کۆمەڵەکان، مۆدریچ خەڵاتی تۆپی زێڕینی وەک باشترین یاریزان وەرگرت و هەروەها لە ساڵ 2018 خەڵاتی زە بێستی فیفای وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button