ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: مۆرینیۆ چوار یاری سڕكرا

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” خۆزێ مۆرینیۆی بۆ چوار یاری را گرت لە دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا هێرشیكردە سەر ئانتۆنی تایلەر.

لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا سێڤییا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە رۆمای بردەوە و توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پاڵەوانیەتیەكە.

دوای یارییەکە، مۆرینیۆ چووە وێستگەی پاسەکانی یاریگای تایبەت بە یارییەکە، “پوشکشس ئەرێنا”،  هێرشی كردە سەر تایلەر و ووتی: “ئەوە شەرمەزارییە”، دواتر ناوبژیوانە ئینگلیزیەكە لەلایەن هاندەرانی ئیتاڵیاوە هێرشی کرایە سەر و هەراسان کرا، بەجۆرێک کە “ یوفا” بڕیاریدا راهێنەرە پۆرتوگالیەكە تۆمەتبار بكات.

یوفا بە شێوەیەكی فەرمی بڕیاریدا خۆزێ مۆرینیۆ بۆ چوار یاری لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكان رابگرێت.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02xJTJe1pAUwK1n8qCNufMAfjWU5Cvz7oKjF4JYCtuC86jBcLbQ3794g7TDkBVAXAKl/?mibextid=cr9u03

بابەتی زیاتر

Back to top button