ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سۆن ئامانجی داهاتووی ئیتیحادی سعودییە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئیتیحادی سعودی ئۆفەرێكی فەرمیان پێشكەش بە تۆتنهام كردووە، بە مەبەستی گواستنەوەی سۆن هیۆنگ مین ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆریای باشور لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

یانەكانی سعودیە بەردەوامن لەپەلكێشكردنی ئەستێرەكانی ئەوروپا بۆ بەهێزكردنی خولی رۆشەنی سعودی بۆ وەرزی 2023/2024.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس جەیمس ئۆلێ لە تۆڕی ESPN یانەی ئیتێحادی ئۆفەرێكی سەرەتاییان بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە تۆتنهام كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی سۆن هیۆنگ مین.

رۆژنامەنووسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئۆفەرەكەی ئیتیحاد بۆ سۆن بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئیتیحاد سەركەوتوو بووە لە گواستنەوەی كەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ كانتێ.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی ساڵی 2015 سۆن لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستەكەی لەگەڵ سپێرز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button