ئاسیائینگلتەراگرنگترین

هیلال و وۆڵڤەر لەسەر گواستنەوەی نێڤێس رێککەوتوون

یاریگا-روبن نێڤێس ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی بەمزووانە روودەکاتە هیلالی سعوودی.

نێڤێس تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ وۆلڤەرهامپتن، بەگوێرەی بی بی سی لەگەڵ ئەوەشدا هیلال ئامادەیە ٤٧  ملیۆن پاوەند (٥٥ ملیۆن یۆرۆ) بدات بۆ ئەو یاریزانە، ئەمەش یانەی فرۆشیاری شاگەشکەکرد و راستەوخۆ رازی بوون.

ناوەڕاستکارە ٢٧ ساڵەکە لەلایەن خۆرخی مێندێزەوە کارەکانی بۆ بەڕێوەدەبرێت و هێشتا مووچەکەی ئاشکرانەبووە بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە خودی یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی نەداوە.

پێشتر یانەی بارسێلۆنا گرنگی بەو یاریزانە دابوو تاوەکو بیکاتە جێگرەوەی سێرجیۆ بوسکێتس.

بابەتی زیاتر

Back to top button