ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن نزیکترینە لە ئەستێرەیەکی ناپۆلی

یانە بایەرن میونشن پێش مانچێستەر یونایتد کەوتووە لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کیم مین جەی بەرگریکاری ناپۆلی.

بەرێژەیەکی زۆر ئەوە یەکلابووەتەوە ، کیم ناپۆلی جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی تازە ناکاتەوە. هەرچەندە سەرەتا مانچێستەر نزیک بوون بەڵام بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ بایەرن و یاریزانە کۆرییەکە لەسەر زۆربەی خاڵەکانی نێوانیان رێککەوتوون.

رۆمانۆ دەڵێت کیم پڕۆژەکەی بایەرنی بەدڵە و بەخێرایی مامەڵەکان دەچنە پێش.

هاوکات ئەمڕۆ ناپۆلی رایگەیاند رودی گارسیا راهێنەری تازەی یانەکەیانە و گرێبەستی کیمیش لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت لەگەڵ یانەکەی پاڵەوانی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button