ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان باوەڕپێنەکراوە!

یاریگا- ئەنتوان گریزمان یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی وەرزی رابردووی لالیگا  بە ئاسانی دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات ئەگەر خۆی بیەوێت بەهۆی نزمی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

بەگوێرەی لێ ئیکویپی فەڕەنسی، پاش گەڕانەوەی ئەستێرە بە ئەزموونەکە بۆ ئەتلەتی لە بارسێلۆناوە ، لە گرێبەستە تازەکەیدا تەنها سزای ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دانراوە، ئەمەش بەهۆی  دابەزینی ئاستی لەگەڵ یانەکەی پێشوویدا.

سەرچاوەکە دەڵێت لە ئێستادا ناوبراو بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی سەرنجراکێشی بخرێتە بەردەم رەنگە ئەمە بگۆڕێت چونکە یانەی کڕیار پێویستە تەنها ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بدات.

ئەنتوان لە وەرزی لالیگای  ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ توانی ١٥ گۆڵ تۆماربکات و ١٦ گۆڵی دیکەش درووست بکات و بە باشترین یاریزانی یانەکەی بۆ ئەم وەرزە دیاریکرا.  لە کاتێکدا ساڵێک بەر لەوە تەنها  سێ گۆڵی تۆمارکرد و چوار ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button