ئیتاڵیا
بەپەلە: یۆڤی گورزێکی کاریگەری بەرکەوت
یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیی لە بەیاننامەیەکی فەرمییدا پێکانی جیۆرجیۆ کیلینی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی یوڤی، بەرگریکارەکەیان بەستەرەی ئەژنۆی ڕاستی پچڕاوە و پشکنینەکان لە چەند کاتێکی داهاتوودا ماوەی دوورکەوتنەوەی دڵنیا دەکەنەوە.
بەپێی پێگەی Goalی وەرزشیی، کیلینی بۆ شەش مانگ بەهۆی ئەو پێکانەوە ئەگەری دوورکەوتنەوەی هەیە لە یاریگاکان.